میسر و چین داوایەک ئاراستەى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

وەزیرانى دەرەوەى میسر و چین داواى رارگرتنى دەستبەجێى هێرشەکانى سەر کەرتى غەزە دەکەن، پاشان درووستکردنى دەوڵەتى فەڵەستینى و پێدانى ئەمندابوونى تەواو لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ كانوونى دووەم/2024) ماڵەپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى میسر و وانگ بى، وەزیرى دەرەوەى چین کۆبوونەوە لەدواى کۆبوونەوەکەیان کە لە قاهیرە بەڕێوە چووە، راگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە، داواى کۆتاییهێنان بە هێرشەکانى سەر غەزە دەکەنەوە. 

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، قاهیرە و پەکین جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، پێویستە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتى درووستکردنى ئاسۆیەکى سیاسى بۆ ئاشتى لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل و پێکەوەژیانى دوولایەنە بگرنە ئەستۆ.

بەگوێرەى ئەو راگەیێندراوە چین و میسر پێشنیارى ئەوەیان کردووە، بەگوێرەى بڕیارەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان دەست بکرێت بە جێبەجێکردنى چارەسەرکردنى دوو دەوڵەت، لەوانەش بەستنى کۆنگرەی نێودەوڵەتى بۆ ئاشتى لەپێناو چارەسەرکردنێکى دادپەروەرانە و گشتگیر و هەمیشەیى بۆ دۆزى فەڵەستین، لە رێگەى کۆتاییهێنان بە داگیرکارى و بەرجەستەکردنى دەوڵەتێکى سەربەخۆى فەڵەستین. 

هەردوولاش داوایان کردووە دەستبەجێ هەموو کردەکانى کوشتن و توندوتیژى و کوبە ئامانجگرتنى هاووڵاتیانى سڤیل و شوێنى مەدەنى بووەستێندرێت، نیگەرانیشنن لە دۆخى مرۆیى لە کەرتى غەزە و نەهامەتى خەڵکى ئەو ناوچەیە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە هەردوولا نیگەرانن لە تێکچوونى دۆخى دەریاى سوور، جەختیشیان لەسەر دابینکردنىى ئاسایشى هاتووچۆى دەریایى لەو ناوچەیە کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین