دادگای ئێران سزایەکی دیکە بۆ نێرگز محەمەدی بڕیاردەدات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

نێرگز محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی سزایەکی دیکەی لە لایەن دادگاوە بۆ دەرچوو، بە پێی ئەم بڕیاری ئەم سزایە ساڵێک و سێ مانگی دیکە سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ( 15/کانوونی دووەم/2024) کەسوکاری نێرگز محەمەدی، بڵاویان کردەوە: دادگای ئینقیلابی ئیسلامی ئێران، دانیشتنێکی دادگای بە بێ ئاگاداری نێرگز محەمەدی بەڕێوەبردووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی لە نێو زیندان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزا تازەکەی نێرگز محەمەدی، جگە لە ١٥ مانگ زیندانیکردن، دوو ساڵ لە تاران و پارێزگاکانی نزیک تاران دوور دەخرێتەوە و بۆ دوو ساڵیش بۆی نییە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات، ھەروەھا بۆی نییە بەشداری لە گووپ و تۆڕە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بکات، هەروەها ناتوانێ مۆبایل بەکاربهێنێت.

ئەمە پێنجەمین سزایە بۆ نێرگز محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی ڕابردوو،  بۆی دەردەکرێت. سێهەمین جارە بەتۆمەتی چالاکی لە ناوزیندان سزا دەدرێت.

  تا ئێستا کۆی گشتی سزاکانی نێرگز محەمەدی،  گەیشتووەتە ١٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانی و لێدانی 154قامچی لەگەڵ دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین