کاردۆ محەمەد: گۆڕان دەیەوێ ئومێد بۆ خەڵکى کوردستان بگەڕێنێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بزووتنەوەى گۆڕان کۆنفرانسى نیشتمانى دەبەستێت بەبێ ئەوەى رێکخەر و ئەندامانی جڤات هەڵنابژێردرێن.

ئەمڕۆ شەممە (20/کانوونى دووەم/2024) بزووتنەوەی گۆڕان دووەم کۆنفرانسی نیشتمانیی بە بەشداری زیاتر لە (800) ئەندام دەستپێبکات، ماوەى دوو ڕۆژ دەخایێنێت.

بەپێى زانیارییەکان لە کۆنفرانسى نیشتمانیى بزووتنەوەى گۆڕان ڕاپۆرتێک دەخوێندرێتەوە و لە ڕاپۆرتێکدا کێشە و گرفتەکان و تاوتوێی دەستووری بزووتنەوەکە دەکرێت و رێکخەر و ئەندامانی جڤات هەڵنابژێردرێن.

نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەرووداوی ڕاگەیاند، لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسدا سەرەتا راپۆرتی رێکخەری گشتی دەخوێندرێتەوە، پاشان دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانس دیاری دەکرێت و زیاتر زیاتر گفتوگۆ لە بارەی پەیڕەو و راپۆرتەکان دەکرێت.

کاردۆ محەمەد، ئەمڕۆ لە مەکۆى گۆڕان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گوتى، ئامانجى سەرەکى ئەو کۆنفرانسە، تاوتوێکردنى دۆخى کوردستان و بەخشینەوەى ئومێد بۆ خەڵک و خۆڕێکخستنەوەى گۆڕان بە شێوەیەکى گشتى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین