وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا سزاى بەسەر کەتایبى حزبوڵاى عێراق سەپاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

بەگوێرەى راگەیێندراوێک، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا سزاى بەسەر کەتائیبى حزبوڵاى عێراقى و کۆمپانیاى فلاى بەغدا سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ كانوونى دووةم/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا سزاى بەسەر کەتائیبى حزبوڵا و کۆمپانیاى فڕۆکەوانى فلاى بەغدا سەپاند.

سەبارەت بە هۆکارى ئەو سزایانەش بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا، کۆمپانیاى فلاى بەغدا هاوکارى سوپاى سدارانى ئێران کردووە و پێداویستى بۆ سووریا گواستۆتەوە.

پێشتریش لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى رابردوو، یەکێتى ئەوروپا کۆمپیانیاى فڕۆکەوانى عێراقى و فلاى بەغداى لە ئاسمانى وڵاتەکانى قەدەغەکرد.

بەگوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا ماوەى چەندین ساڵە گەشتەکانى ئەو کۆمپانیایە بۆ گواستنەوەى چەک  ئەندامانى سوپاى پاسداران و گرووپەکانى هاوپەیمانى ئێران لە سووریا، بەکاردێت بۆ فڕۆکەوانەى نێودەوڵەتى دیمەشق لە سووریا، 

وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، بەشیر عەبدولکازم عەلوان شەبانى، بەڕیوبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە و ماڵوسامانى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆى سزاى خرایەسەر.

بەگوێرەى چەند بەڵگە نامەیەک دەستى کەناڵى غەدیر کەوتووە، یەکێتى ئەوروپا لیستى ئەو کۆپانیایەى بڵاوکردەوە، کە نابێت بە ئاسمانى یەکێتى ئەوروپا بفڕن، کە کۆمپانیانیاى فلاى بەغدا و فڕۆکەوانى عێراق لە ناو ئەو لیستەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین