وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا: بە فەرمانى جۆ بايدن هێرشكرايە سەر كەتيبەكانى حزبوڵا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لويد ئۆستن، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، سوپاى وڵاتەكەى سێ بنكەى كەتيبەكانى حزبووڵاى عێراق و گرووپەكانى سەر بە ئێرانى بۆردوومان كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، لويد ئۆستن رايگەياند، سوپاى وڵاتەكەى بە فەرمانى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا زنجيرەيەك هێرشى كردە سەر ئەو گرووپانەى دژ بە ئەمەريكان لە بنكەى عەين ئەسەد.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەو هێرشانەى ئەمەريكا بۆ سەر سەربازگەى مەشقى كەتيبەكان بووە، كە بە كۆليژى سەربازيى لە جەرف سەخر دادەندرێت، هەروەك دەنگ و گۆى ئەوەش هەيە كوژراو و بريندارى لێكەوتۆتەوە.

لە لايەكى ديكەوە بەر پرسێكى ئەمەريكى بە ئاژانسى فرانس پرێسى راگەياند، چەندين فڕۆكەى بێفڕۆكەوان هێرشيان كردۆتە سەر ئەو بنەيە، چەندين بريندار و كوژراوى لێكەوتۆتەوە.

لەدواى جەنگى ئيسرائيل بەرەى مقاوەمە كە لە گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران پێكهاتوون، بە بەردەوامى هێرش دەكەنە سەر بنكە سەربازييەكانى ئەمەريكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین