ئێران: لەبارەی هێرشکردنە سەر حووسییەکان هۆشداری جددیمان بە ئەمریکا داوە
نوچەنێت:
ڕۆژی سێشەممە (23/ کانونی دووەم/ 2024) العربیە، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریئتانیا و هاوپەیمانیەتییەکەیان بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کە "هۆشدارییان" بە واشنتۆن داوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لە میانەی سەردانی بۆ نیویۆرک لە رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان، جەختی لەوە کردۆتەوە، کە هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش دەکات و هەڵەیەکی ستراتیژییە و ئێمە بە ئەمریکییەکان پەیام و هۆشداری جددیمان داوە، ئەو کارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و فراوانکردنی مەودای شەڕەکەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، وێنە مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن، کە نزیکەی 230 کەشتی بازرگانی و نەوتی لە دەریای سووردا لە گەشتدان؛ ئەمەش بەو مانایەیە، کە لە پەیامی یەمەنییەکانیان بە باشی تێگەیشتوون، کە تەنیا ئەو کەشتیانەی دەچنە بەندەرەکانی ئیسرائیل لەلایەن یەمەنییەکانەوە رادەگیریێن.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات، کە سوپای ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هاوبەشی نوێی لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا بۆ سەر هەشت پێگەی حوسییەکان راگەیاند.
دوای مانگێک لە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لەسەر کەرتی غەززە، حوسییەکان 33 کەشتی بە جۆرەها مووشەکی بالیستیکی و درۆنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر و کێشەیان بۆ پرۆسەی بازرگانی و کەشتیوانی جیهانی دروست کردووە.
هەروەها ئەو هێرشانە نیگەرانیەکانیان زیاتر کرد لەوەی کە ئاکامی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کە چوار مانگە لە غەززە، سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر دەکات و ململانێکان فراوانتر دەکات.
سەرچاوە: العربیە

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment