ئەمەريكا ئەركى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش لە عێراق دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژێك بە ناوى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، بەغدا و واشنتن لە رێككەوتن لەسەر دەستپێكردنى كارى هاوبەشى سەربازى نزيك بووينەوە، ئەوەش وەك رێككەوتنێك بۆ رێگەخۆشكردن بۆ گۆڕينى ئەركى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش، كە ئەمەريكا سەركردايەتى دەكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ كانوونى دووەمى/ 2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، بەغدا و ئەمەريكا لە دەستپێكردن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گۆڕينى ئەركى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەگاربوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش بۆ پەيوەندى دوولايەنە لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى نزيك بوونەوە.
ئەو گوتەبێژەى بەناوى وەزارەتى دەرەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئێمە لە مانگى ئابى ساڵى رابردووەوە هەنگاومان بۆ ئەوە ناوە، كە ليژنەيەكى باڵاى سەربازيى درووست بكەين، كە كورتكراوەكەى (HMC)ە، چونكە ئەو ليژنە سەربازييە رەنگدانەوەى لەسەر پابەندى قووڵى ئەمەريكا لە سەقامگيرى و سەروەرى خاكى عێراق دەبێت.

بەگوێرەى ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا واشنتن و بەغدا لەوە نزيكبوونەوە دەست بە گفتوگۆى سەربازى بكات، كە لە مانگى ئابى ساڵى رابردوو راگەيێندرابوو.

ئەو گوتەبێژەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا دەڵێت، (HMC) بە خاڵێك دادەندرێت بۆ گواستنەوەى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بۆ پەيوەندى ئەمنى دوولايەنەى بەهێز لەنێوان ئەمەريكا و عێراق، هەردوولاش گفتوگۆ لەسەر چۆنيەتى پەرەپێدانى ئەو ئەرەكە لە چوارچێوەيەكى زەمەنى بەگوێرەى چەند فاكتەرێك دەكەن، لەوانەش هەڕەشەكانى داعش و تواناكانى هێزەكانى عێراق و چەند پرسێكى ديكە. 

پێشتريش وەزارەتى دەرەوەى عێراق رايگەياند، نامەيەكى گرنگيان لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا پێگەيشتووە، لەگەڵ محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین