سەرۆکى حکومەتى هەرێم پیرۆزبایى لە کاکەییەکان دەکان کوردستانی

نوچه‌ نێت

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى جەژنی یارانی قەوڵتاس پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ كانوونى دووةم/ 2024) سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى ئاراستەى کاکەیى و یاسانەکان کرد لە بەشێکى پەیامەکەى هاتووە، "کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن."

دەقى پەیامى سەرۆکى حکومەتى هەرێم:

بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم؛ هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.

کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین.

مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین