سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لێکۆلێنەوە لە هێرشەکەى سەر گازى کرۆمۆر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

محەمەد شیاع سوودانى، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، و سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر کێڵگەى گازى کرۆمۆر دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (26/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، شانەى راگەیاندنى هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە کاتێکدا حکومەتى عێراق هەوڵدەدات پەرە بە ژێرخانى وڵات و دابینکردنى ژیانێکى شایستە بۆ هاووڵاتیان و پارێزگارى لە ئابووریى نیشتیمانى بکات، گرووپێکى تێکدەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى لە هەرێمى کوردستان دەگرنەبەر. 

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، لە ئەنجامى ئەو هێرشەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەکە یەکێک لە کۆگاکانى هەڵگرتنى گازى شل زیانى بەرکەوتووە، ئەوەش بۆتە هۆى وەستانى بەرهەمهێنان بە شێوەیەکى کاتى، ئەوەش لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە بووە، کە دواتر بە تەواوى کۆنتڕۆڵ کرا.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، سەبارەت بەو دەستدرێژییە فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق داواى لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکات بۆ زانینى لێکەواتەکانى.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە سوودانى جەختى لەسەر گرتنەبەرى رێکایى توندى یاسایى کردۆتەوە سەبارەت بەو لایەنەى کە ئەو دەستدرێژەى ئەنجام داوە، کە هەڕەشەیە بۆسەر پڕۆژەکانى وزە لە هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى دیکە.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەشڵێت، ئەو کردە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ بە ئامانجگرتنى ئابوورى گەلى عێراق، لە لایەن ئەو گرووپە، کە لە داهاتوو بە سزاى دادپەروەرانە دەگەن.

شەوى رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر، بەهۆیەوە زیان بە بەشێکى کێڵگەکە کەوت، بەو هۆیەوە کارەبا لە هەرێمى کوردستان کەبوویەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین