وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: وەستانى بەرهەمهێنانى غاز لەکێڵگەى کۆمۆر چارەسەرکرا
نوچەنێت:
بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دواى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆمۆر، بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لەو گەڕایەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی و پێدانى کارەباش گەڕایەوە ئاستی پێشتری.
ڕۆژى شەممە (27-1-2024) ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دواى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کاریگەرى لەسەر بەرهەمێھانى غاز هەبوو، بەڵام لە ماوەیەکی کورتی پێوانەییدا توانرا چارەسەر بکرێت و ئێستا دۆخەکە ئاساییە.
هاوکات وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرهەمهێنانی گاز لە کۆڕمۆڕ ئاسایبووەوە، دۆخی کارەباش ئەمڕۆ کاتژمێر 12 ئاسایبووەوە."
شەوی پێنجشەممە (25-01-2024)، بە مووشەک هێرشکرایەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، کەبووە هۆى کەوتنەوەى ئاگر لەو کێڵگەیە و هەناردەكردنی گاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment