سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگای نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى لە سەڵاحەدین پێشوازى لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکى دەزگاى نەتەوەیى هەواڵگرى تورکیا کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهاتەکان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ کانوونی دووەم/ 2024) بارەگاى بارزانى بڵاوى کردەوە، سەرۆک بارزانى  لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالین، سەرۆکى دەزگای نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کرد.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى هاتووە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

بەگوێرەى ئەو راگەیێندراوە، هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین