ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور هۆشدارى لە خان یونس دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور (MSF) هۆشداری دەدەن لە بارەی دۆخی بریندارانی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس. ئاماژە بۆ نەمانی خزمەتگوزارییە پزیشکییە گرنگەکان، گیانلەدەستدانی زیاتری برینداران دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ کانوونی دووەم/ 2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور هۆشداری دەدەن و کە، خزمەتگوزارییە پزیشکییە گرنگەکان نەماون لە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس لە باشووری غەزە، ناتواندرێت هیچ نەشتەرگەرییەک بۆ برینداران بکرێت و کارمەندانی تەندروستی زۆر کەمن. ئاشکرایە بەمەش ڕەوشی بریندارەکان زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە و رێژەى گیانلەدەستدان بەرز دەبێتەوە.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی (300 تا 350) برینداری تەقینەوەکان، سووتا و ئەوانەی شکاوییان هەیە بەهۆی جەنگەوە لە نەخۆشخانەکە بێ چارەسەر ماونەتەوە". بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانیشەوە ژمارەی برینداران بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە. 

یەکێک لە کارمەندانی ڕێکخراوەکە وەک شایەتحاڵێک باسی دۆخی نەخۆشخانەکە و بریندارەکان دەکات و دەڵێت، "هیچ کارمەندێك لە ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ناسر نەماوە، ئەمبۆڵانس نییە بۆ گواستنەوەی برینداران، هەروەها کە بریندارەکان دەگەنە نەخۆشخانەکە چارەسەر ناکرێن بەهۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکانی لە توانامان نییە هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجام نادرێت، تەنیا خوێن بەربوون چارەسەر دەکەین."

پێشتر سوپای ئیسرائیل هۆشداری دابوو لە چڕ کردنەوەی زیاتری هێرشەکان بۆ سەر شاری خان یونس، داوای لە دانیشتواانی خان یونس و دەوروبەری کردبوو کە ناوچەکە چۆڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین