وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا سزاى بانکى هوداى عێراقى دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا بانکى هوداى عێراقى خستە ریزى ئەو دامەزراوە داراییانەى کە پارە سپى دەکەنەوە، پێشنیازى ئەوەشى کردووە، کە رێگە نەدرێت لەگەڵ دامەزراوەى دارایى وڵاتەکەى مامەڵە بکات، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاش دەڵێت، پێکەوە لەگەڵ عێراق کاردەکەین بۆ رێگرى لە بەکارهێنانى دامەزراوە داراییەکان.

رۆژى دووشەممە (29/ كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا حەمەد مووسەوى سەرۆک و خاوەنى بانکى هوداى خستە لیستى سزاکانى خۆى بەهۆى هاوکارییکردنى فەیلەقى قودسى سەر بە سوپاى پاسداران و گرووپە چەکدارەکانى هاوپەیمانى ئێران لەناو خاکى عێراق.

ماسیۆ میلەر، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، وەزارەتى گەنجینە ئەو رێکارانەى بۆ پارێزگارى لە سیستەمى دارایى نێودەوڵەتى گرتۆتەبەر تاوەکوو، بۆ سپیکردنەوەى پارە و هاوکارى گرووپەکانى پەیوەست بە ئێران بەکار نەیەن.

گوتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکات، واشنتن لەگەڵ هاوبەشەکانى لە عێراق و جیهان بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتى بەرەوپێشچوونە ئابوورییەکان بۆ خزمەتى گەلى عێراق .

میلەر دەشڵێت، ئەوەى گرنگە پێکەوە کار لەسەر پارێزگارى لە سیستەمى دارایى عێراق بکەین لە لایەنە خراپەکانى وەک بانکى هودا و لایەنە دەرەکییەکانى دیکەى دەیانەوێت هاوکارى توندوتیژى بکەن، کە ژیان و بژێوى هاونیشتیمانیانى ئەمەریکى و عێراق وەک یەک دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین