نەتەوە یەکگرتووەکان: بە سه‌دان ملیۆنان ژن له‌ دنیا خاوەنی جەستەی خۆیان نین هەواڵ

لاڤین عومەر، نوچه‌نێت

بە پێی دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، كه‌ له‌باره‌ى 57 وڵاتى دنیا ئاماده‌ كراوه‌، سه‌دان ملیۆن ژن خاوەنی جەستەی خۆیان نین و له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى نیسان سندوقى نیشته‌جێبوون له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، "سه‌دان ملیۆن ژن له‌ جیهان خاوه‌نى جه‌سته‌یى خۆیان نیین و ناتوانن بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن".

راپۆرته‌كه‌ له‌باره‌ى 57 وڵاتى دنیا ئاماده‌ كراوه‌ و زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌یش كه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ى تێدایه‌ ده‌كه‌ونه‌ كیشوه‌رى ئه‌فریقیاوه‌.

ناتالیا کانم سه‌رۆكى سندوقه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا وتویەتی "ئەو ئەنجامە مایەی شەرمەزارییە کە بەسەدان ملیۆن کچ و ژنان خاوەنی جەستەی خۆیان نەبن، کەسانی تر بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن و بەکاریان بهێنن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات پابه‌ند بێت به‌ یه‌كسانى ره‌گه‌زییه‌وه‌.

سەرچاوە: بغداد توده‌ى 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین