توركیا: گاڵته‌مان به‌ سزاكان دێت تورکیە

نوچه‌نێت

ئیسماعیل دیمیر سەرۆكى دەزگاى پیشەسازى بەرگرى توركیا "سوپاسى" ئەو وڵاتانە دەكات، كە سزایان خستۆتە سەر توركیا، رێگرى یەكجارییان كردووە، له‌وه‌ى چەك بە توركیا بفرۆشن. ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ڵێ، "گاڵته‌مان به‌و سزایانه‌ دێت".

رۆژى دووشەمە وەزارەتى دەرەوەى كەنه‌دا گرێبەستى رەوانەكردنى پێداویستى و تەكنەلۆژیاى سەربازى لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە، كە لە ساڵى رابردوو لەكاتى ململانێكانى ئەرمینیا و ئازربایجان هه‌ڵپه‌سێردرا بوو.

رۆژى سێشەمە ئاژانسى هەواڵى توركیا بڵاوى كردەوە، ئیسماعیل دیمیر سەرۆكى دەزگاى پیشەسازى بەرگرى توركیا له‌ لاپەڕەى خۆى لە تویتەر سەبارەت بە بڕیارى رێگرى كەنەدا بۆ فرۆشتنى بەرهەمە سەربازییەكان بە توركیا بڵاوى كردەوه‌" ئێمە گاڵتەمان بەو سزا سەپێندراوانە دێت، باشترین نموونە بۆ ئەو بابەتە بریتییە لە كامیراى(كاست)ى ناوخۆى، كە لە رێگەى كۆمپانیاى (ئەسیلسان)ى توركیەوە بەرهەم هات، ئێمە قەرزارى هیچ وڵاتێكى جیهان نین".

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى" پیشەسازى بەرگرى بەردەوام دەبێت، بەبێ ئاوڕدانەوە لە بڕیارەكانى قەدەغەكردنى فرۆشتنى چەك و پێداویستیەكان بە توركیا لە لایەن وڵاتانەوە"
هەروها گوتیشى" لەژێر سەركردایەتى سەرۆك ئەرۆدغان كەس ناتوانێت بمانوەستێنێت لە گەشەپێدانى پرۆگرامى بەرگریمان، لەو بارەیەوەش دەمەوێت سوپاسى ئەو وڵاتانە بكەم، كەس ناتوانێك لە ئامانجەكانمان بۆ پشتبەستن بەخۆمان دروومان بخاتەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین