ئەمەریکا و ئەڵمانیا: وەرگرتنی ئۆکراینا لە ناتۆ ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەمەریکا و ئەڵمانیا هۆشدارى دەدەن لە ئەگەرى قبووڵکردنى ئۆکراینا لە ڕێکخراوى ناتۆ داواى دواخستنى دەکەن، چونکە پێیانوایە ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات بەتایبەت جەنگى ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا.

ڕۆژی چوارشەممە (31 / کانوونی دووەم/2024 ) ماڵپەڕی ئارتی ڕووسى بڵاویکردەوە، "لەگەڵ وڵاتانی لایەنگری ئۆکرانیا پێیانوایە وەرگرتنی ئۆکرانیا لە ناتۆ کارێکی باشە، ڕووسیا ناچار دەکات دەستبەرداری جەنگ بێت لەگەڵ ئۆکراینا، بەڵام ئەمەریکا و ئەڵمانیا پێیانوایە وەرگرتنی ئۆکرانیا لە ناتۆ ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات".

بەپێى ماددەیەکى ڕێککەوتننامەى ڕێکخراوى ناتۆ، ئەگەر وڵاتێک لە وڵاتە ئەندامەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە جەنگدا بێت ئەوا هەموو وڵاتانی ئەو هاوپەیمانیەتە لە جەنگدا دەبن، بەمەش مەترسی گەورە بوونی جەنگەکە و هاتنە ناوەوەی زیاتری وڵاتان بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا دێتە ئاراوە.

ئەمەریکا و ئەڵمانیا جەخت لەوە دەکانەوە، پارەدارکردن و پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا گرنگترە لە وەرگرتنی لەو وڵاتە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، چونکە ئۆکرانیا لە جەنگدایە و ئەم هاوکارییانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆی.

ڕووسیا بە هەموو شێوەیەک ەرگرتنی ئۆکراینا لە ناتۆ ڕەتدەکاتەوە، بەتایبەت کە ئێستا لەگەڵ یەکترى لە جەنگدان، داواش لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا بە هەموو شێوەیەک ڕابگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین