وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە (240) ملیۆن لیتر نەوتى سپى دابەشکراوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان ایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ "زیاتر لە (240) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش کردووە." 

بەپێى ئامارێکى وەزارەتى سامە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان، لەبارەى دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتییاندا، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/31) زیاتر لە 240 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشکردووە."

دەقى ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و عێراق بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:

1- نەوتی حکوومەتی هەرێم:

ــ هەولێر، نزیکەی 96 ملیۆن لیتر

ــ سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە 94 ملیۆن لیتر 

ــ دهۆک، زیاتر لە 50 ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر لە 1.202 ملیۆن خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی هەرێم سوودمەند بوونە و دەکاتە رێژەی نزیکەی (93%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:

هەولێر: نزیکەی 100%

سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 89%

دهۆک: زیاتر لە 89%

2- نەوتی حکوومەتی فیدراڵی عێراق:

وەزارەتی نەوتی عێراق تا رۆژی (2024/1/31) نزیکەی (23) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەم شێوەیە لەسەر پارێزگاکان دابەش کراوە:

هەولێر، زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر

سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتر.

دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر 127 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی عێراق سوودمەند بوونە:

هەولێر: نزیکەی 56 هەزار خێزان

سلێمانی و هەڵەبجە: زیاتر لە 22 هەزار خێزان

دهۆک: زیاتر لە 49 هەزار خێزان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین