ژاوەژاو دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی مرۆڤەكان تەندرووستی

ژاوەژاو دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی مرۆڤەكان

شلێر سەعید

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ”ذا كونفيرسايشن” دەڵێت، لە تایبەتمەندییەکانی پیسبوونی ژینگە بە ژاوەژاو، مرۆڤەکان بەدەستی خۆیان وادەکەن زیانیان پێ بگات.

(پیسبوونی بیستن) هۆکارە بۆچەندین نەخۆشی مەترسیدار، کاتێک خەڵک گوێبیستی زیانەکانی پیسبوون دەبێت، یەکەم شت بەخەیاڵیان دابێت ئەو چڕە دوکەڵە، کە زور کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر تەندروستی، بەڵام ئەوەی زۆربەمان نایزانین پیسبوون بە ژاوەژاوە، کە کاریگەرییەکانی هیچ کەمتر نییە لە چاو پیسبووەکانی دیکە و دەبێتە هؤى بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کەمبوونەەی هەستی بیستن و نەخۆشی دڵ و قەڵەوی. 

  توێژەرێکی زانستی دەروونی ستیڤن ستانسفیلد، لە زانکوی کوین ماری بەریتانی دەڵێت، ئەو مرۆڤانەی بەرەو ڕوی ئاستێکی بەرزدەبنەوە لە ژاوەژاو (الضوضاء ) زۆرتر بەرەوڕووی تێکچوونی تەندروستی دەبنەوە، وەک بەرزبونەوەی فشاری خوێن و کەمبوونەەی هەستی بیستن و نەخۆشی دڵ و قەڵەوی. خەڵکی لەم ڕۆژانەدا زیاتر ڕوبەڕووی ژاوەژاو دەبنەوە لە چەند شوێنێک، وەک شەقامەکان، کە ئۆتۆمبێلی زوری لەسەرە. هەروەها هۆکارەکانی گواستنەوە و هەندێک لە نادی و کافی و سینەماکان. ئەوانەی دانیشتووی نزیک شەقامە قەرەباڵغەکانن زۆرتر ژاوەژاویان بەردەکەوێت، بۆیە تووشی خەو زڕان دەبن و بەشێوەی ڕاستەوخو کار دەکاتە سەر حەسانەوەیان و هەڵسکەوتیان لەکاتی ڕۆژدا. 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، چەند مەرجێکی وردی پێشکەش کردووە، لە پێگەی “ذا كونفيرسايشن” کە زور پێویستن بو ژاوەژاو لەکاتی گەشتکردن بە فڕوکە، کە دەڵێت ”لە تایبەتمەندییەکانی دەنگەدەنگ مرۆڤەکان بەدەستی خۆیان وادەکەن زیانیان پێ بگات، کاتێک میۆزیک بەدەنگێکی گەورە بە هیدفۆن گوێ بیست دەبن و لە ئێستاشدا بەهوی مۆبایلی زیرەک، کە زیانی زۆر بە تەندروستی دەروونی دەگەیەنێت؛ توێژەرە بەریتانیەکە پێی وایە، کە دەسەڵاتداران دەبێت پیسبوونی ژینگە بە ژاوەژاو نەهێڵن، چونکە گەر فریانەکەون لەداهاتودا تێکچوونە تەندروستییەکان بەم هویەوە لە هەڵکشان دایە۰

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین