حكومەتى عێراق: ئەمەريكا پێشوەختە بۆ هێرشكردنە سەر حەشدى شەعبى ئاگادارى نەكردووين عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باسم عەوادى، گوتەبێژى حكومەتى عێراقى سەبارەت بە هێرشەكانى شەوى رابردوو جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هيچ هەماهەنگييەكى پێشوەختە نەبوو، ئەو هێرشانەش بە دەستدرێژيەى ئەمەريكا بۆ سەر سەروەرى عێراق ناودەبات.

ئەمڕۆ شەممە (سێى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى حكومەتى عێراق رايگەياند، حكومەتى ئەمەريكا دەستدرێژى نوێى كردە سەر عێراق و چەندين پێگەى هێزە ئەمنييەكانمانى لە ناوچەى عوكاشات و قائم بۆدروومان كردد، ئەو بۆردوومانە بووە هۆى كوژرانى (16) كەس كە لە نێوانياندا هاووڵاتى سڤيل هەيە، هەروەها (25) كەسيش بريندار بووە، زيانيش بە خانوو و موڵك و ماڵى هاووڵاتيان كەوتووە.
سەبارەت بە ئاگاداركردنەوەى پێشوەختەش عەوادى رەتى دەكاتەوە ئەمەريكا هيچ هەماهەنگييەكى بۆ هێرشەكانى شەوى رابردوو هەبووبێت، دەشڵێت، ئەوە تەنيا بانگەشەيە بە ئامانجى بەلارێدابردنى راى گشتى نێودەوڵەتى و خۆدزينەوە لە بەرپرسيارێتى ياسايى ئەو تاوانە رەتكراوەيە، كە هەموو ياسا و رێسا نێودەوڵەتييەكان رەتى دەكەنەوە.

دەربارەى كاريگەرييەكانيش دەڵێت، ئەو گوزەرە دۆخى ئەمنى لە عێراق و ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزيى و دارووخاندن دەبات، حكومەتى عێراق جارێكى ديكەش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، نايەوێت خاكەكەى ببێتە شوێنى يەكلاكردنەوەى كێشەى نێوان وڵاتان، لەسەر هەموو لايەكيش پێويستە درك بەوە بكات خاك و سەروەرى وڵاتمان شوێنێكى گونجاو نييە بۆ رەوانەكردنى پەيام و دەخستنى هێزى نێوان وڵاتە ناكۆكەكان.
دەربارەى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتيش، گوتەبێژەكەى حكومەتى عێراق جەخت لەسەر ئەو دەكاتەوە و دەڵێت، هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لەو ئەركەى پێى سپێردرابوو دەرچووە، بەڵكوو بۆتە هەڕەشە لەسەر سەقامگيرى لە عێراق، حكومەتى عێراقيش هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنى بەرپرسيارێتى ئەخلاقى و نيشتيمانى دەستوويى بۆ پارێزگارى لە خاك و وڵاتمان و رۆحى رۆڵەكانمان لە هێزە چەكدارەكان بە هەموو چينەكانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین