موقتەدا سەدر بارەگاكانى رەوتەكەى دادەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

موقتەدا سەدر، رێبەڕى رەوتى سەدار لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك بڵاوى كردەوە، ئێمە لە مانگەكانى پەرستشين لێرەوە داوا لە برايانمان دەكەين بارەگاكان دابخەن، جگە لە مەزار و مزگەوت و قوتابخانەكان نەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (سێى شوبات/ 2024) رێبەڕى رەوتى سەدار رايگەياند، جگە لە مزگەوت و مەزارى پيرۆز و قوتابخانەكان و بەشى پێويست سەرجەم و بارەگا و نووسينەگەكانى رەوتەكەى دادەخات.

سەدر داواش لە شوێنكەوتووانى دەكات ئەو سێ مانگە خۆيان بە نوێژ و پەرستش و يادى خودا و تۆبەكردن و وازهێنان لە دونيا و خۆشييەكانيەوە سەرقاڵ بكەن,

رێبەرى رەوتى سەدر لە پەيامەكەى هيچ ئاماژەيەكى سياسى بۆ هێرشەكانى ئەمەريكا لە شەوى رابردوو بۆ سەر بارەگاكانى حەشدى شەعبى نەكردووە.

لە بەشێكى ديكەى ديكەى پەيامەكەى موقتەدا سەدر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێويستە شوێنكەوتووانى ئەو كارانە بكەن بە ئيعتيكاف، كە مەبەستى پێى مانەوەيە لە مزگەوتەكان بە نيەتى پەرستش.

لەدواى هەڵبژاردنەكانى ساڵى 2021 رەوتى سەدر چەند جارێك دووركەوتنەوەى لە كارى سياسى راگەياندووە، لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكانيش بەشدارى نەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین