بەریتانیا: ئەمەریکا هاوپەیمانی نەگۆڕە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای ئەوەی سوپای ئەمەریکا شەوی ڕابردوو هێرشی ئاسمانی لە عێراق و سوریا دەستپێکرد دژی میلیشیاکان، ئەمڕۆ بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئەمەریکا دووپات کردەوە، و ئەمەریکا بە هاوپەیمانی نەگۆر ناودەبات.

ڕۆژی شەممە (3/ شوبات/2024) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، "بەریتانیا و ئەمریکا هاوپەیمانێکی بەهێزن، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە ئێمە پشتیوانی لە مافەکانی ئەمەریکا دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی میلیشیاکان، بەڵام قسە لەسەر چۆنیەتی و جۆری ئۆپراسیۆنەکانیان ناکەین".

هەروەها وتەبێژى حکومەتى بەریتانیا ئاماژە بەوەش دەکات، "بەریتانیا ماوەیەکی زۆرە سەرکۆنەی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەکات، کە ئێران پشتیوانی سیاسی، دارایی، و سەربازییان دەکات". ئاشکرایە ئێران دەستی هەیە لە پشت هاندان و چالاکییەکانی میلیشیا ئێرانییەکانەوە.

مانگی ڕابردوو ئەمەریکا و بەریتانیا هێرشی هەماهەنگییان لە سەرانسەری یەمەن دەستپێکرد دژ بە هێزەکانی حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بەریتانیا و ئەمەریکا بەردەوام هاوپەیمانێتییەکی بەهێزیان هەیە.

هێرشەکانی دوێنێ شەو (2 /2/2024) لە لایەن ئەمەریکاوە چەندین هێرش بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو میلیشیایانەی کە پشتیوانی لێدەکات ئەنجام دران، ئەمەش دوای هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو دێت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن کە (سێ) سەربازی ئەمەریکی کوزران زیاتر لە (40) برینداری لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین