لە هانۆڤەر شەقامێک بە ناوی ژینا ئەمینی دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

نووسینگەی ناوچەی شاری لیندن-لیمەر، بڕیاریدا گۆڕەپانێک لە شاری هانۆڤەر بە ناوی (ژینا مەهسا ئەمینی) بکات. ئەم پێشنیازە لە لایەن ئەندامێکی ئەنجوومەن پێشکەشکراوە. ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ، ئەم پێشنیازە زۆرینەی دەنگی بەڵێ ی بەدەستهێنا.

ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2022، کچێکی گەنج بە ناوی (ژینا ئەمینی) لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق ەل تاران بەهۆی لێدانەوە گیانی لە دەستدا. بیانووی دەستگیرکردنی ئەم کچە ئەوەبووە، کە لەچکەکەی شل بووەو باڵاپۆشی تەواوی نەکردووە.

دوای کوشتنی ئەم کچە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، خۆپیشاندان لە سەرتاسەری ئێران بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک بەردەوام بوو، سەدان کەس بوونە قوربانی و هەزاران کەس دەستگیرکران.ئەم خۆپیشاندانە شارەکانی ئەوروپا و زۆرینەی ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی چالاکی مافی مرۆڤی گرتەوە. دەیان ئافرەت دژ بەم تاوانە قژیان بڕی و لەچکەکانیان سوتاند.

شاری ڤیەننا، بووەتە یەکەمین شاری ئەوروپا کە بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەباتی گەلی ئێران بۆ ئازادی، شەقامێکی بە ناوی (ژیان ئەمینی) وە ناوناوە.

لە ساڵی 1979 وە تا ئێستا سستمی باڵاپۆشی زۆرە ملێ لە لایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێران، لەسەر ئافرەتانی ئەم وڵاتە پەیڕەو دەکرێت. بەم بیانووە چەندین ئافرەت کوژراو و سزا دراون. لە دوایین حاڵەتدا کچێکی گەنج بە ناوی (رۆیا) بە لێدانی 74جەڵد سزا درا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین