سەرۆک وەزیرى عێراق لەگەڵ ئەمیندارى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران کۆدەبێتەوە
نوچه نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى کرد، محەمەد شیاع سوودانى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەحمەدیان جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە عێراق هەموو کارێک رەت دەکاتەوە هەر وڵاتێک بەبێ رەزامەندى ئێمە ئەنجامى بدات، لەوانەش ئەو کارانەى کە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانن و رێزگرتنى سەروەرى دوولایەنەن.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، حکومەتى عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنى رێزگرتن لە دراوسێیەتى درووستکردنى باشترین پەیوەندى لەگەڵ وڵاتانى ئەو ناوچە و جیهان، لە هەمان کاتیش سازش لەسەر سەروەرى ئاسایشى عێراق ناکات.
حکومەتى عێراق ئاماژە بەوەش دەکات هەموو هەوڵێکیان بۆ سەقامگیرى و پارێزگاری لە ئارامى خستۆتە گەڕ، ئەوەش لە بەۆژەوەندى هاوبەشى هەموو گەلانى ئەو ناوچەیە.
لە بەرانبەریشدا ئەحمەدیان جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە تاران پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیرى عێراق و سووربوون لەسەر بەردەوامى کارکردن بەگوێرەى رێککەوتنى ئەمنى هاوبەشى نێوان هەردوو وڵات، بۆ پاراستنى ئاسایشى نێوانیان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment