هەنگاریا دەنگ بە وەرگرتنى سوید لە ناتۆ نادات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

یاسادانەرانی پارتی دەسەڵاتداری هەنگاریا بایکۆتی دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی هەنگاریایان کرد، دژى دەنگدان لەسەر وەرگرتنى سوید بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ.

ڕۆژی دووشەممە (5/ شوبات/2024 ) ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، پەرلەمانی هەنگاریا کۆبووەوە، یەکێك لەبەرنامەى دانیشتنەکە دەنگدان بوو لەسەر وەرگرتنی سوید لە ناتۆ، ئەگەرچی لەلایەن شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی لێکرا، بەڵام فراکسیۆنى پارتی دەسەڵاتداری هەنگاریان ئامادە نەبوو دەنگ بدات.

مانگی ڕابردوو تورکیا دەنگیدا لەسەر ئەوەی سوید ببێتە ئەندام لە ناتۆ، بەڵام تا ئێستاش هەنگاریا ئامادە نییە ئەو دەنگدانە بدات. سوید لە دوای جەنگی ساردەوە سیاسەتی ڕێکخستنی سەربازیی جێبەجێ کردووە لەگەڵ ئەوەشدا، داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیای دراوسێی ڕووسیا لە (2022) بووە هۆی گۆڕانکاری لە هەژمارکردنی جیۆپۆلیتیکیدا و ستۆکهۆڵم لە هەمان ساڵدا داوای کرد ببێتە ئەندام لە ناتۆ.

ئەمەریکا بە پەرۆشە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری ئەمە بکات و هەنگاریا بە خێرایی کار بکات بۆ وەرگرتنی سوید لە ناتۆ، ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بابەتێکە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و ئاسایشی هاوپەیمانێتییەکەیان هەیە بە گشتی.

سوید هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی لە ناتۆ دەمێکە دەستپێکردووە، تەنیا هەنگاریا ماوە ئەو بڕیارە بدات، لە ئەگەری ڕازیبوونی هەنگاریا سوید دەبێتە ئەندامی ناتۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین