ئێران بۆ دەربازبوون لە سزاکان سوودی لە دوو بانکی بەریتانیا وەرگرتوو ئێران

نوچەنێت:

فاینەنشیاڵ تایمز ئاشکرای دەکات، کە بەشێک لە هەژمارەکانی دوو بانکی گەورەی بەریتانیا سەر بە کۆمپانیاکانی "صوری" کۆماری ئیسلامین و بۆ دەربازبوون لە سزاکان بەکاریان هێناوە.

رۆژی دووشەممە (پێنجى شوبات/2024)، رادیۆفەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە بەشێک لە هەژمارەکانی دوو بانکی گەورەی بەریتانیا سەر بە کۆمپانیاکانی "صوری(ساختە)" کۆماری ئیسلامین و حکومەتی ئێرانیش ئەوانەی بۆ دەربازبوون لە سزاکان و گواستنەوەی نهێنی پارە لە سەرتاسەری جیهان بەکاریانهێناوە. بەشێک لە هەژمارەکانی بانکەکانی "لۆیدز و سانتاندەر" لە راستیدا سەر بە کۆمپانیای بازرگانی پترۆکیمیایی ئێرانن، کە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان.

فاینەنشیاڵ تایمز نووسراوی بەڵگەنامەی بینیوە، کە وا دەردەخات خاوەنی ئەو هەژمارانە لە رواڵەتدا کۆمپانیای بەریتانین، کە نووسینگەکانیان لە ناوەڕاستی لەندەن دایە، بەڵام لە راستیدا سەر بە کۆمپانیای بازرگانی پترۆکیمیایی ئێرانە.

فاینەنشیاڵ تایمز دیاگرامێکی لە تۆڕێکی ئاڵۆزی بڵاوکردۆتەوە، کە ئەمە حکومەتی ئێران دەرباز بکات لە سزاکان و بەنهێنی پارە بگوازێتەوە. ئەم هێڵکارییە چەندین کۆمپانیای ساختە لە وڵاتانی جیاجیادا نیشان دەدات کە بە پێی ئەم رۆژنامەیە بە پشتیوانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی چالاکی دەکەن.

بە پێی ئەم راپۆرتە، کۆمپانیای بازرگانی پترۆکیمیایی ئێران، لەو کاتەی کەوتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە، بۆ گواستنەوەی پارە لە چین، چەندین کۆمپانیای لە بەریتانیا دامەزراندووە و بە ناوی ئەوانەوە لە دوو بانکی گەورەی بەریتانیا هەژماری بانکی کردۆتەوە.

بەرپرسانی ئێران و کۆمپانیای بازرگانی پترۆکیمیایی، هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم راپۆرتە نەداوە.

پێشتریش چەندین بانکی ئەوروپی، لەوانە یونی کرێدیت و ستاندەر چارترد، بەهۆی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سزای قورسیان بەسەردا سەپێندرابوو.

سەرچاوە: رادیۆفەردا 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین