دیموكراته‌كان داوا ده‌كه‌ن بایدن بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بگه‌ڕێته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

٢٧ سیناتۆری دیموکراته‌كان لە نامەیەکدا وێرای ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ لە بەرانبەر ئێران شکستی هێنا، داوایان لە بایدن کرد بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی هەواڵی "ئیران ئێمروز" بڵاوی کردەوە، ئەو نامە دوێنی سێشەممە ١٣ی نیسان، بە دەستپێشخەری کریس مورفی و تیم کین بڵاو کرایەوە. سیناتۆرە ئەمریکییەکان پێشوازییان لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە کە هەفتەی ڕابردوو لە ڤیێنا دەستیان پێکرد.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە پەرەیان سەندووە، بەڵام ئەمریکا دەڵێت پێش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان پێویستە سەرەتا ئێران بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات. لە بەرانبەردا ئێران دەڵێت تا کاتێ گەمارۆکان هەڵنەوەشێنەوە، بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکاتەوە.

سیناتۆرەکان لە نامەکەی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەیان بە یەکێک لە "ئەولەوییەتەکانی ئاسایشی نیشتمانیی" ئیدارەی بایدن وەسف کرد.

لەو نامەیەدا هاتووە،  "بڕیارەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گرتنەبەری ستراتیژی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران نەک سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو ئێرانی لە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکتریش کردەوە".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین