کچێکی دیکەی ئێزدی ڕزگارکرا هەواڵ
دوای دەساڵ لە ڕفاندنی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، کچە کوردێکی ئێزدی ڕزگارکرا.

ئەمڕۆ سێ شەممە (5/شوبات/2024) کچە کوردێکی ئێزدی بە ناوی (کوڤان عیدۆ) لە کەمپی هۆل لە سوریا، ئازادکرا.

لە ڕێکەوتی 8/3/2024، ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، لە هێرشێکدا بۆ سەر شەنگال، کۆمەڵكوژی و جینۆسایدی ئەنجامدا، بە پێی ئامارەکان زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی ڕفێندران. تا ئێستا سێ هەزار و 570کەس، بە هەوڵی نووسینگەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئازادکراون.
کوڤان عیدۆ، تەمەنی 24 ساڵە.خەڵکی گوندی حەردانی سەر بە ناحیەی سنونێیە، پێشتر خوشکێکی رزگار کراوە، تا ئێستا چارەنووسی دایک و باوکی نادیارە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین