هێرش کرایەسەر دادگای باڵاى ئەستەمبۆڵ
نوچه نێت
هێرشێکی تیرۆرستی بەپێى بەرپرسانى ئەمنى تورکیا کرایە سەر دادکای گەورەی چاغلایان لەئەستەمبۆڵ، کە بووە هۆی برینداربوونی شەش کەس کە سێ کەسیان پۆلیسن، سەبارەت بەناسنامەی هێرشبەرەکان وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "ئەو دوو هێرشبەرەی کوژراون ئەندامی DHKP/C نە."
ئەمرۆ سێشەممە (شەشی/شوبات/2024) ماڵپەری (بی بی سی)ـى تورکى بڵاویکردەوە، چەند کەسێک هێرشێکی چەکدارییان کردە سەر دادگای گەورەی ئەستەنبۆڵ لەکاتی هێرشەکەدا دوو هێرشبەرەکە کوژران.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە وردەکاریی هێرشەکەى سەر دادگاى ئەستەمبۆڵ رایگەیاند، "دوو هێرشبەرەکە یەکێکیان ئافرەت بووە، ئەوەی تریان پیاوە، هەردووکیان کوژران، شەش کەسیش بریندار بوون،کە سێ کەسیان پۆلیسن.
سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەرەکان یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر هێرشەکە بە وردى دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها تەرمی کوژراوەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لە مانگى رابردووش هێرشکرایە سەر کڵێسایەک لە ئیستەنبۆڵ هاووڵاتییەکى مەسیحى کوژرا، دواتر داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکە راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment