نەتەوە يەكگرتووەكان هۆشدارى دەداتە عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جێنين پلاسخارت، نێردەى تايبەتى سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ عێراق هۆشدارى دەداتە عێراق و چاوەڕوانيشە لە كۆتايى مانگى داهاتوو دەست لە كاربكێشێتەوە.

سێشەممە (شەشى شوبات/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، نێردەى تايبەتى نەتەوە يەكگرتووەكان لەبەردەم ئەنجوومەنى ئاسايشى گشتى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە عێراق لە لێوارى داڕوخانە، پێويستە بەخێرايى چارەسەر بكرێت.  

پلاسخارت لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، بۆ ئەوەى عێراق بەردەوام بێت لە سەقامگيرى و پێشكەوتن پێويستە ژينگەيەكى گونجاوى بۆ بڕەخسێندرێت، تاوەكوو هەموو لايەكان بتوانن دان بەخۆيان دابگرن. 

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتى، عێراق و ناوچەكە بە شێوەيەكى گشتى لەسەر لێوارى داڕوخانن، بچووكترين هەڵە لە هاوكێشەكان دەبێتە هۆى ململانێيەكى گەورە.

دەربارەى هێرشەكانيش گوتى، پێويستە هێرشى گرووپە چەكدارەكان لەناوە و دەرەوەى عێراق رابگيرێن، لە چەند ساڵى رابردوو ئەو دياردەيە دووبارە دەبۆوە، پێويستە كار بۆ تێكشاندنى ئەو گرووپە چەكدارانە لە دەرەوەى دەوڵەت بكرێت.

سەبارەت بە گرفتەكانى نێوان هەرێم و بەغدا پلاسخارت گوتی، "گرفتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن. راستە گرفتی تەکنیکی هەن، بەڵام ئەمە ئەو راستییە ناگۆڕێت کە بەهۆی ئەو گرفتانەوە خەڵکی رۆژانە رووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە".

دەربارەى هێرشەكەى سەر شارى هەولێريش لە لايەن ئێرانەوە،  نێردەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتى، ئەو هێرشە لەسەر بنەمای هەندێک تۆمەت بوو کە خودى حکومەتی عێراق بە تووندی رەتی كردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین