سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی تورکیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا، "بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھەڕەشەکانی تیرۆر"یان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی شوبات/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە مەتین گوراک سوپاسالاری تورکیا و عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی و سەربازیی تورکیا.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھەڕەشەکانی تیرۆر و ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا" ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆک مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جەختیان لە "ھەماھەنگیی نێوان تورکیا و عێراق و ھەرێمی کوردستان کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و بووژانەوە و کاری ھاوبەشی نێوانیان."

ھەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، "پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین