سعوودیە پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند، کە سعوودیە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل نابێت بەبێ دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین.

ڕۆژی چوارشەممە (حەوتى شوبات/2024) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نابێتەوە، بەبێ دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین"، وەک دەرخستنى پاڵپشتی خۆى بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەڵەستین.

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەمەریکا چونکە دوێنی سێشەممە (6 /2 /2024) جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، "ئیدارەی بایدن لێکەوتەی ئەرێنی پێگەیشتووە سەبارەت بە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئیسرائیل"، بەم وەڵامەی سعوودیە ئەمەریکای بێ هیوا کرد، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کردەوە.

سعوودیە نیگەرانە لە جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، باوەڕی وایە پێویستە فەڵەستین دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت، گرژی و ئاڵۆزییەکان کۆتاییان پێبێت.

دروستبوونی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعوودیە بۆ (2020) دەگەڕێتەوە کاتێک سعوودیە ڕازیبوونی خۆی بە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئیمارات و بەحرەین ئاشکرا کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین