نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: پڕچەککردنی گرووپە فەلەستینییەکانی پشتڕاست دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناردنی چەک لەلایەن کۆماری ئیسلامی بۆ گرووپەکان میلیشیاکان پشتڕاست کردەوە.

رۆژی چوارشەممە (حەوتى شوبات/2024)، رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا کە بەشێکی ئێوارەی سێشەممە لە کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی بڵاوکرایەوە، ناردنی چەک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ گرووپە فەلەستینییەکان پشتڕاست کردۆتەوە و رایگەیاندووە، "ئێران چەندین جار پرسی دابینکردنی چەک بۆ گرووپە فەلەستینییەکان بە راشکاوی راگەیاندووە".

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، لە دۆسیەی فەلەستین چەکیان بۆ دەنێرین و مەشقیان پێدەکەین و بەهێزیشیان دەکەین.

حەماس و هەندێک گرووپی دیکەی فەلەستینی، لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەوە، وەک تیرۆریست ناسێنراون. لە 7ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا  لە هێرشێکدا بۆ سەر ئیسرائیل، نزیکەی هەزار و 200 کەسیان کوشتوو و نزیکەی 240 کەسیشیان بە بارمتە گرتووە.

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، چەندین جار دانی بە چەک و یارمەتییە داراییەکانی ئێران بۆ گرووپە فەلەستینییەکان ناوە و رایگەیاندووە، کە کۆماری ئیسلامی "هێچ ترسێکی لە وتنی ئەم قسەیە نییە" و "لە روودامانیشی لەم پرسە"دا نییە. 

سەعید ئیروانی، لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی رەتیکردەوە، کە ئێران چەکی بۆ حوسییەکانی یەمەن ناردبێت.

ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشتر بەڵگە و بەڵگەنامەیان سەبارەت بەوەی حوسییەکان چەکی دروستکراوی ئێران، بەتایبەت لە هێرشەکانی ئەم دواییانەیان لە دەریای سوور بڵاوکردۆتەوە.
سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین