ئەمەريكا: هێرشەكانمان بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شەوى رابردوو دوو پەرپرسى سەربازيى حزبوڵاى عێراق بە درۆن كرانە ئامانج، دواتريش فەرماندەيى ناوەندى ئەمەريكا (سەنتكۆم) بەرپرسيارێتى خۆى لەو هێرشە رايگەياند، بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكش ئاماژە بەوە دەكات، هێرشەكانمان بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان بەردەوام دەبێت

پێنجشەممە (هەشتى شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاوى كردەوە، فەرماندەيى هێزەكانى ئەمەريكا رايگەياند، هيچ كات دوودڵ نابين لە بەرپرسيارێتى هەڵگرتن بەرانبەر ئەو كەسانەى هەڕەشەن بۆ سەر ئاسايشى هێزەكانمان.

سەبارەت بەو هێرشەى شەوى رابردووش بەرپرسێكى ئەمەريكى رايگەياند، ئەو هێرشە بەشێكە لەو بڕيارەى كە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا داويەتى، بەرانبەر ئەو هێرشەى كە بووە كوژرانى سێ سەرباز لە ئوردن.

شەوى رابردوو بە درۆن هێرش كرايە سەر ئوتۆمبێلێك بوو باقر ساعیدی فەرماندەیەکی باڵای کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و ئەبوو ئەركان عەلياوەيى تێدا كرانە ئامانج.

لەدواى ئەو هێرشە بەرپرسانى گرووپە چەكدارەكانى شيعە لە عێراق هەڕەشەى توند بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هێزەكانى ئەمەريكا دەكەن، كە لە چەند مانگى داهاتوو لە هەموو ناوچەكان هێرش دەكەنە سەر هێزەكانى ئەمەريكا.

لەدواى هەڵگيرسانى جەنگى حەماس و ئيسرائيل، گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران چەندين هێرشيان كردۆتە سەر بنەكە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە عێراق و سووريا، لەدواى كوژرانى سێ سەربازى ئەمەريكى واشنتن بڕيارى دا گورزى كوشندە لەو گرووپانە بوەشێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین