وێندی شێرمەن بووە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ١٣نیسان، دەنگی دا بە وێندی شێرمەن، کاندیدی جۆ بایدن بۆ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ڕادیۆ فەردا" بڵاوی کردەوە، ٥٦ سیناتۆر پشتوانییان لە وێندی شێرمەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی بریکاری وەزارەتی دەرەوە کرد و ٤٢ سیناتۆریش دەنگیان به‌ نه‌خێر دا. لەو دەنگدانەدا چەند سیناتۆرێکی کۆماریخواز دەنگیان دا بە شێرمەن.

کاندیدکردنی وێندی شێرمەن، دیپلۆماتی بە ئەزموون و ٧١ ساڵ تەمەن، بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هۆی ئەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو، ناڕەزایەتی بەشێکی بەرچاو لە کۆماریخوازان و هەندێ دیموکراتیشی لێ کەوتەوە.

خاتوو شێرمەن لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆبامادا یاریدەدەری سیاسیی وەزیری دەرەوە و دیپلۆماتکاری باڵای ئەمریکا لە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بوو.

وێندی شێرمەن لە ساڵی ١٩٩٧وە تا ٢٠٠١ ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەروەها رێكخه‌رى سیاسیی بوو بۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور.  پێشتریش لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٦ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری یاساییدا بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین