فراکسیۆنی پارتی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای بایکۆت کرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەھۆی پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگا، جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی نەینەوا موەحەدە، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەکەن و ھۆڵەکە جێدەھێڵن.

ڕۆژی پێنجشەممە (ھەشتی شوپات/2024) لە کاتی ھەڵبژاردنی جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، فراکسیۆنی پارتی و نەینەوا موەحەدە ھۆڵی دانیشتنەکەیان جێھێشت، ئەندامێکی ئەو ئەنجوومە دەڵێت، پێشێلی یاسا کراوە.

ھۆکاری ناڕەزایەتیی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەکەی پێشێلکردووە، لەبەر ئەوەی دەنگدانی بە جێگری دووەمی پارێزگار خستووەتە پێش بڕگەی ھەڵبژاردنی جێگری یەکەم.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وا بڵاوکرایەوە، بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوە، پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا دەدرێتە پارتی و کاندیدەکەی سیروان رۆژبەیانییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین