پنتاگۆن: دواى لێدانى ساعدى بەغدامان ئاگادار کردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

گوتەبێژى وەزارەتى پەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، دواى کوشتنى ئەبوو باقر ساعدى، بەرپرسى هێرشەکانى سەر ئەمەریکا بەغدامان لەو هێرشە ئاگادار کردەوە.

ئەمڕۆ هەینى (نۆى شوبات/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانى ئەمەریکا بەرانبەر هەر دەستدرێژییەک مافى بەرگریکردن لەخۆىان هەیە، هێرشى دوێنێش لەچوارچێوەى وەڵامدانەوەى ئەو هێرشانە بوو کە لەو ناوچەیە دەکرێتە سەر هێزەکانمان.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیشى گوتى، دواى بە ئامانجگرتنى ئەو بەرپرسەى گرووپە چەکدارەکان بە حکومەتى عێراقیمان راگەیاند، کە ئێمە بەرپرسین لەو هێرشە.

ئەبوو باقر ساعدى، فەرماندەى گرووپە چەکدارەکان و ئەبوو ئەرکان عەلیاوى، فەرماندەى گرووپە چەکدارەکان لە لایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئەمەریکا لە ناو شارى بەغدا کرانە ئامانج.

گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، فەرماندەیى ناوەندى هێزەکانمان هەوڵەکانى بەردەوام دەوێت بۆ رێگرى لە بە ئامانجگرتنى کەشتییەکان لە دەریاى سوور.

لە چوار مانگى رابردوو گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران زیاتر لە (165) هێرشیان کرد کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە عێراق و سووریا، لە بەرانبەردا واشنتن دەستى بە وەڵامدانەوەى هێرشەکانى کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین