ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

دوو ڕۆژ دوای ئەوەی تەقینەوەیەک لە دامەزراوەی ئوتۆمی نەتەنز ڕووی دا، عەباس عەراقچی سه‌رۆكى شاندى عێراقى له‌ گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ ڕافایل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی دەست دەکات بە پیتاندنی یورانیۆم بە رێژه‌ى 60%.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی هەواڵی "ڕادیۆ فەرەنسا" بڵاوی کردەوە ئیڕان بە پیتاندنی یورانیۆمی 60% لە پیتاندن بە ڕێژەی 90٪ نزیک دەبێتەوە کە بۆ بەکارهێنانی سەربازیی و درووستکردنی بومبی ئەتۆم کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

"پرێس تی ڤی" کەناڵی ئینگلیسی زمانی کۆماری ئیسلامیی ڕایگەیاندووە ئەو وڵاتە لە ڕۆژی چوارشەمممە ١٤ی نیسانەوە دەتوانێ ئەو بڕیارەی خۆی جێبەجێ بکات. گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئێران هیچ لێدوانێکی نەدا.

عەباس عەراقچی لە نامەکەی خۆیدا بۆ ڕافایل گروسی ڕایگەیاندووە، تاران هەزار ئامێری نوێی دەرکردنیشی لە جیاتی ئەو ئامێرانەی کە لە تەقینەوەکەدا زیانیان پێگەیشتووە دادەنێتەوە کە توانای پیتاندیان لەوانەی پێشوو زیاترە.

بڕیارە عەباس عەراقچی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان گفتوگۆکانی خۆی لە ڤیێنا لەگەڵ ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە دەست پێ بکاتەوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین