وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا چۆڵنەکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

گوتەبێژێک بە ناوى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانە رەتیکردوە کە گوایە بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا چۆڵکراوە و ستافەکەی بۆ وڵاتێکی دراوسێی عێراق گوێزراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (نۆى شوبات/ 2024) گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، سەلامەتیی کارمەند و راوێژکارانی ئەمریکا لە دەرەوە بۆ حکومەتی وڵاتەکەی ئێجگار گرنگە، بەڵام بەم دواییە هیچ گۆڕانکارییەک لە ستاف یان رێکاری ئەمنیی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان رووی نەداوە.

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانیش ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەى بەوەش کرد، دوایینجار کە گۆڕانکاری لە ستافی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا لە (20) تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو بوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە دەرچوونی ستافی ناپێویست و خێزانی بەشێک لە ستافی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتی لە هەولێر کرد.

ئەوەش بەهۆی زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان بۆسەر کارمەندانی دیپلۆماسی، هێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکان لە ناوچەکە.

 لەدواى هێرشەکانى ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان، دەنگوگۆى ئەوە بڵاوبۆوە ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا چۆڵ کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین