روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى چاوپێکەوتنێکى سەرۆکى حکومەت ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەیانەوێ بە لارێدا ببەن.

ڕۆژى شەممە (10/شوبات/2024) نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن."

لە بەشێکى دیکەى ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، "خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان."

 

دەقى ڕوونکردنەوەکەى نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن.

سەرۆکی حکومەت پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان.

خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین