وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشدارى بە ئێران و ئەمەریکا دەدات
نوچەنێت:
ڕۆژی شەممە (10/شوبات/ 2024) ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا دکتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باس لە کێشەکانى عێراق دەکات و دەڵێت، "گرژییەکانی ئەمەریکا و ئێران لە خاکی عێراق زۆرە، ئێمە بووینەتە قوربانی ناکۆکى و ککێشەکانى ئەوان و عێراق دەسووتێت بەهۆی بەکارهێنانی خاکەکەی".
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژە بۆ "نیگەرانییەکان دەکات بەهۆی تێوەگلانی عێراق لە ئاڵۆزییەکاندا، پێویستە عێراق خۆی بڕیارە گرنگەکان بدات لە ئاسایش و سەروەری خۆیدا تا هاووڵاتیانی سڤیلی نەبنە قوربانی، هەروەها دەبێ ئەمەریکا و ئێران هێرشەکانیان بوەستێنن و عێراق نەکەنە شوێنی چارەسەری کێشەکانیان".
سەبارەت بەبوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق، فوئاد حوسێن گوتی، "ئەوانەی بانگهێشتکراون بۆ پاڵپشتی و یارمەتی بە دانووستان بانگهێشتکراون بۆ عێڕاق و یارمەتیدەر بوون لە کاتی شەڕی داعشدا، ئەوانەی بانگهێشتنەکراون پێویستە بڕۆنە دەرەوە و عێراق جێهێڵن".
پێشتریش جێنین پلاسخارت، نێردەى تایبەتى سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری دابوو لەسەر نانەوەی ئاڵۆزی زیاتر و کردنەوەی ئاگرێکی گەورە لە عێراقدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment