ئيسرائيل بۆ دياريكردنى نەخشەى تونێلەكان سوود لە زيرەكى دەستكرد وەردەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بۆ يەكەم جار، سوپاى ئيسرائيل لە كەرتى غەزە پەنا دەباتە بەر تەكنەلۆژياى زيرەكى دەستكرد، بەو ئامانجەى بتوانێت رێگرى لە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى حەماس بكات و تونێلەكانى ژێر كەرتى غەزەش ديارى بكات.

ئەمڕۆ يەكشەممە (11/شوبات/  2024) ماڵپەڕى (عەرەبى لەندەنى) لە راپۆرتێكدا ئاشكراى كرد، لە مانگى رابردوو سوپاى ئيسرائيل ئاماژەى بەوە كرد، ئامانجمان بە كارهێنانى تەكنەلۆژياى ژيرى دەستكردە، دانيال هەگارى، گوتەبێژى هێزەكانى ئيسرائيل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئامانج لەوە تونێلەكانى ژێر زەويە.

سەبارەت بە ئامانجى سەرەكيان، بەرپرسێكى سەربازى ئاشكراى كرد، بە پلەى يەكەم لێدانە بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و دياريكردنى نەخشەى تونێلەكانە لە كەرتى غەزە.

دەربارەى بەربەستەكانيش ئاڤێ هاسۆن، سەرۆكى كۆمپاناى ستارت ئاب نايشن سەنتڕاڵ جەخت لەسەر ئەە دەكاتەوە، بە گشتى ئەو جەنگە مەترسى گەورەى درووستكردووە، بەڵام لەگەڵ هەوەشدا دەرفەتى بۆ تاقيكردنەوەى تەكنەلۆژيا لەو بوارە درووستكردووە، چونكە لە گۆڕەپانى جەنگ و نەخۆشخانەكان هەندێك تەكنەلۆژيا بەكار هاتووە، پێشتر بەكار نەدەهات.

بەگوێرەى شارەزايەكى بوارى چەك و تەقەمەنى لە نەتەوە يەكگرتووەكان، مەترسى ئەو چەكە نوێيانەش زۆر زياترە، مارى ويرهام، پسپۆڕ لە بەشى چەك و تەقەمەنى لە رێكخراوى هيومان رايتس وۆچ رايگەياند، رووبەڕووى دۆخێكى خراپتر بووينەوە، بەشێكى بەهۆى تەكنەلۆژياى نوێيە، چونكە ئەوانەشى دەكوژرێن زۆرينەيان لە ريزى هاووڵاتيانن.

سەبارەت بە كاريگەرييەكانى لە بەرەكانى جەنگ، بەرپرسێكى سەربازى ئيسرائيلى دەڵێت، ئەو تەكنەلۆژيا نوێيە هاوكارى سەربازەكانمان دەكەن بۆ بەرگرتن لەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەى چەكدارانى حەماس رەوانەى دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین