ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: لە پشتیوانی کردنی حیزبوڵڵا بەردەوام دەبین ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لە پشتیوانی "بەهێز"ی وڵاتەکەی لە گرووپی چەکداری "میحوەری خۆڕاگری" دەکاتەوە و دەڵێت "ئاسایشی لوبنان کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئێران و ناوچەکە هەیە".

رۆژی شەممە (10/ شوباتی/ 2024)، رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی (دوێنێ) دوای گەیشتنی بە بەیرووت، جەخت لە پشتیوانی بەهێزی کۆماری ئیسلامی لە گرووپی چەکداری "میحوەری خۆڕاگری" و حزبوڵڵا کردەوە. دەشڵێت، ئێمە ئاسایشی لوبنان بە ئاسایشی ئێران و ناوچەکە دەزانین.

کۆماری ئیسلامی و ئەو گرووپە میلیشیاییەکانی لە ناوچەکە سەر بە ئێرانن، هاوپەیمانییەکەیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ناوچەکە و بە "میحوەری خۆڕاگری" ناویدەبەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە چوار مانگی رابردوودا بە "جینۆساید" ناوبرد و گوتی: ئیسرائیل نەگەیشتووەتە هیچ کام لە ئامانجەکانی. هەروەها تاران هۆشداری داوەتە واشنتۆن لە پشتیوانی نەکردنی ئیسرائیل لە "جینۆسایدی گەلی فەلەستین" و درێژەدان بەم پشتیوانییەش تەنیا شکستی لێدەکەوێتەوە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە ئیسرائیل هەوڵدەدات واشنتۆن بخاتە ناو تاڵاوی شەڕ لە ناوچەکەیە.

ئەمە سێیەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێرانە بۆ لوبنان، لە دوای دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر سنووری باشووری لوبنان.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین