دەیلی مەیل: سوپای پاسداران موسڵمانەکانی بەریتانیا بۆ سیخوڕیکردن بەکاردەهێنێت ئێران

نوچەنێت:

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە سوپای پاسدارانی ئێران، موسڵمانانی بەریتانیا کە بۆ زیارەت دەچنە ئێران و عێراق، بۆ سیخوڕیکردن بەسەر نەیارانی کۆماری ئیسلامی و جولەکەکانی بەریتانیا سوودیان لێوەردەگرێت.

رۆژی شەممە (10/شوباتی/2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە زاری بەرپرسانی بەریتانیا و ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە، کە سوپای پاسداران، موسڵمانانی بەریتانیا کە بۆ زیارەت سەردانی ئێران و عێراق دەکەن، بۆ سیخوڕیکردن بەسەر نەیارانی کۆماری ئیسلامی و جولەکەکانی بەریتانیا، بە مەبەستی دەستکەوتنی زانیاری، سوودیان لێ وەردەگرێت، بۆ ئەوەی لە خاکی بەریتانیا هێرش بکاتە سەریان.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە دەیلی مەیلی راگەیاندووە، لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەم وڵاتە زیاتر لە ئاستی ئاسایی سەبارەت بە ئەگەری هێرشەکانی حکومەتی ئێران و هێزەکانی سەربەو وڵاتە هۆشداری داوە.

سەرچاوەیەکی حکومەتی بەریتانیاش، بە ئەم رۆژنامەیەی راگەیاندووە، کە هەرکاتێک سوپای پاسداران بیەوێت کەسێک لە بەریتانیا بکوژێت یان بیڕفێنێت، زۆرتر تۆڕەکانی تاوانکاری رێکخراو لە بەریتانیا بە کاردەهێنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە، کە سوپای پاسداران بەشوێن بەکارهێنانی باندە تاوانکارییەکانەوەیە لە بەریتانیا، کە چالاکی سیخوڕەکانی ئێرانی لە بەریتانیا زۆر ئاڵوز کردووە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین