سوودانى سەردانى بۆ ئيمارات هەڵوەشاندەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرچاوەيەكى حكومى ئاشكراى كرد محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق سەردانى بڕيارلێدراوى بۆ ئيمارات هەڵوەشاندەوە، كە بڕياربوو ئەمرۆ سەردانەكەى بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزيرانى عێراق بەبێ هيچ هۆكارێكى زاندراو سەردانەكەى بۆ ئيمارات هەڵوەشاندەوە، كە بڕيار بوو ئەمڕۆ بۆ بەشدارى لە كۆبوونەوەى لوتكەى حكومەتەكانى جيهان بگاتە ئەو وڵاتە.

ئەو سەرچاوە روونى كردەوە، محەمەد شياع سوودانى پۆزشى بۆ محەمەد بن زايد سەرۆكى ئيمارات هێناوەتەوە، كە ناتوانێت لەو كۆبوونەوە بەشدار بێت، پێشى راگەياندووە، تەيف سامى، وەزيرى دارايى لەبرى ئەو بەشدار دەبێت.

بڕياربوو ئەمڕۆ سەرۆك وەزيرانى عێراق بەشدارى لە كۆبوونەوەى لووتكەى حكومەتەكان لە ئيمارات بكات، كە ساڵانە لە دوبەى بۆ گفتوگۆ لەسەر سياسەتى حكومەتەكان و باسكردن لە پرسەكانى داهاتوو و داهێنانى تەكنەلۆژى و بابەتەكانى ديكە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین