وەزیری دەرەوەی سووریا: بۆ جەنگ ئامادەین عێراق ناوچەکە و جیهان
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا ئامادەیی وڵاتەکەى بۆ ڕووبەڕووبوونەوى ئیسرائیل سەر بەرزاییەکانى جۆڵان ڕادەگەیێنێت و جەختیش لە پشتگیریی دەوڵەتى فەڵەستین دەکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (12/شوبات/2024) ماڵپەڕی ئارتی بڵاویکردەوە، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا لە بارەی بەرزاییەکانی جۆڵان ڕایگەیاند، "لە ئەولەویەتی ئێمەیە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆڵان بهێنێت، سووریا ئامادەیە لەسەر ئەم پرسە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیلدا بکات".

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بە گرنگی بەرزاییەکانی جۆڵان کرد و جەختی لەوە کردەوە، "بەرزاییەکانی جۆڵان ناوچەیەکی گرنگە، سووریا ئامادەیە خاکی خۆی بپارێزێت، وە ئامادەین بۆ هەموو ئۆپراسیۆنێک بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکەکەماندا، چونکە بوونیان نایاساییە و دەبێت کۆتاییان پێبێت".

بەرزاییەکانی جۆڵان ناوچەیەکی گرنگ و بە بایەخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە دوورە، لە (1967)وە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلدایە، بەهۆیەوە ناکۆکییەکى مێژووى لە نێوان هەردووڵاتدا دروستکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین