مەسرور بارزانی و ئەردۆغان لە دوبەى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆمارى تورکیا، لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکاندا لە دوبەى کۆدەبنەوە.

ڕۆژى سێشەممە (13/شوبات/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، دواى نێوەڕۆى ئەمڕۆ مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە دوبەى کۆدەبنەوە.

بەپێى زانیارییەکان چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى تورکیا پەیوەندییەکانى تورکیا و عێراق و هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى گرنگ تاوتوێ بکرێت. 

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا ڕۆژى چوارشەممە (7-2-2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد. بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کرا و جەخت لە گرنگیی "بەردەوامبوونی ھەماھەنگی و ھاریکاریی ھاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە" کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین