بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران بە نایاسایی لەهەوڵی بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیاکانمانە ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە بوونی پارچەی "هەستیار"ی دروستکراوی ئەمریکا، لە چەک و تەقەمەنی کۆماری ئیسلامی، هۆشداری دەدات.

رۆژی دووشەممە (12/شوبات/2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، جیم مانکوسو، جێگری بەڕێوەبەری یەکەی بازرگانی جیهانی لە بەشی توێژینەوە لە وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە ئەی بی سی نیوزی راگەیاندووە، لە لێکۆڵینەوە لەو درۆنانەی لە ئۆکراین و مەیدانەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستکەوتووە، سیستەمی پەیوەندیی هەستیاری دروستکراوی ئەمریکا دۆزراوەتەوە.

جیم مانکوسو دەڵێت، لەم درۆنانەدا پارچەی مایکرۆئەلیکترۆنیکی هەستیار هەیە، کە بەشێکیان بەرهەمی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە، بەڵام لە وڵاتانی سزادراو سەریان دەرهێناوە.

ئەمریکا لە ساڵانی رابردوو،هەوڵی داوە بە جێبەجێکردنی یاسا رێگری لە هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا تایبەتەکان بۆ وڵاتانی قەدەغەکراو بکات.

ئیدارەی بایدن ئەم سنووردارکردنانەی بە ئامانجی رێگریکردن لەم چین، رووسیا و ئێران، لە دەستکەوتنی چیپی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد، کە لەلایەن کۆمپانیای "انویدیا" و کۆمپانیاکانی دیکەی ئەمریکی جێبەجێکرد. ئەم یاسایانە پرۆسەی هەناردەکردنی هەندێک تەکنەلۆژیای بۆ ئەم وڵاتانە قورس کردووە، بەڵام هێشتا وەک چارەسەرێکی کۆتایی نەیتوانیوە رێگرییان لێبکات.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین