ناكۆكييەكان لەسەر دەرچوونى هێزەكانى ئەمەريكا مەترسى درووستبوونى ئاڵۆزى لێ دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ليژنەى دانوستاندنەكانى ئەمەريكا و عێراق سێ ليژنەى لاوەكيان بۆ كۆتاييهێنان بە ئەركى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى پێكهێناوە، شارەزايانيش هۆشدارى لە هەڵگيرسانى شەڕى تائيفى دەدەن.

ئەمرۆ چوارشەممە (14/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، ليژنەى باڵاى سەربازى نێوان واشنتن و بەغدا سێ ليژنەى لاوەكيان پێكهێناوە، كە كار لەسەر خواستەكانى كۆتاييهاتنى ئەركى هێزەكانى پەيمانى نێودەوڵەتى دەكەن.

لە چەند رۆژى رابردوو دەسەڵاتدارانى عێراق دەستپێكردنەوەى دانوستاندنەكانيان سەبارەت بە داهاتووى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش رايگەياند، كە بەو ئامانجەى بە زووترين كات ئەركەكانيان كۆتايى پێبێت.

سەبارەت بە بەشدارى لايەنە سياسييەكانيش لە دانيشتنى پەرلەمانى عێراق، ئوسامە سەعدى، مامۆستاى زانستە سياسييەكان لە زانكۆى نەهرێن، دەڵێت، هەر پێكهاتەيەكى سياسى كە بەشدار نەبووە، پێى وايە مانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا و هاوپەيمانان يارمەتيدەر دەبێت بۆ پڕۆسەى سياسى.

سوبحى سەباح، پەرلەمانتارى پارتى ديموكراتى كوردستان لە پەرلەمانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بڕيارەكانى حکومەتى عێراق لە هەموو عێراق کارى پێ دەکرێت، ئەگەر لەگەڵ بڕیارێکى پەرلەمانیش ناکۆک بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین