ئەلبانیا لە هێرشی سایبەری بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئێران تۆمەتبار دەکات ئێران

نوچەنێت:

ئەلبانیا گرووپێکی هاکەر کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کراوە، بە هۆکاری هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئاماری ئەو وڵاتە لە سەرەتای ئەم مانگەدا تۆمەتبار کرد.

رۆژی چوارشەممە (14/شوبات/2024) یۆرۆنیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کاربەدەستانی ئاسایشی ئەلکترۆنی ئەلبانیا گرووپێکی هاکەر کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کراوە، بە هۆکاری هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئاماری ئەو وڵاتە لە سەرەتای ئەم مانگەدا تۆمەتبار کرد و دەڵێت، ئەو دامەزراوەیە، کە ئامانجی "هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئاڵۆز" بووە و هەندێک لە سیستەمەکانی کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییەوە.

دوای ڕاگەیاندنی هەواڵەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، دواجار رۆژی سێشەممە (13)ى مانگ، رێکخراوی نیشتمانی بۆ پێدانی بڕوانامەی ئەلیکترۆنی و دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەلبانیا رایانگەیاند: کە "گرووپێکی هێرشبەر کە حکومەتی ئێران سپۆنسەرییان دەکات" بە ناوی "دادپەروەری نیشتمانی"، بەرپرسیارە لە هێرشەکەی بۆ سەر (40) کۆمپیوتەری ئەم دامەزراوەیە.

ئەلبانیا لە ماوەی رابردوودا تۆمەتێکی هاوشێوەی دژ بە ئێران خستەڕوو. دوای هێرشێکی ئەلیکترۆنی لە مانگی تەمموزی (2022)، ئەلبانیا وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی لەوە بە بەرپرسیار زانی.

پێدەچێت ئەو هێرشە لە وەڵامی داڵدەدانی ئەندامانی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران لەم وڵاتەدا ئەنجام درابێت، کە گرووپێکی دژبەری حکومەتی ئێرانن و تەنانەت حکومەتی ئەلبانیا بەرەو پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بردووە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا و دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ژێرخانی ئەم وڵاتە، گرووپی هەکەری "عدالت میهن"یان وەک "ئەکتەرە ئەلیکترۆنییەکانی دەوڵەتی ئێران" ناساند.

لەو کاتەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تێوەگلانی لەم هێرشەدا رەتکردەوە و لە لایەکی دیکەوە لەو کاتەدا ئەمریکا، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، پاڵپشتی ئەلبانیایان کرد.

سەرچاوە:  یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین