دوو وڵاتى زلهێز لوبنان لە جەنگى حەماس و ئیسرائیل دەپارێزن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەمەریکا و فەڕەنسا لە گفتوگۆدان بۆ درووخستنەوەى لوبنان لەگەڵ جەنگى فەڵەستین و ئیسرائیل. وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا دەڵێت، پێمانوایە ڕێگایەکی دیپلۆماسی هەیە بۆ درووستنەوەى لوبنان لەو جەنگە.

ڕۆژی پێنجشەممە (15/شوبات/2024) ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، ماتیو میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هەمیشە پێمانوایە ڕێگەیەکی دیپلۆماسی هەیە بۆ دوورخستنەوەی لوبنان لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس دا، بۆیە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی دیپلۆماسی".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، "ئەمەریکا نیگەرانە لە ئالۆزییەکانی ناوچەکە، لە سەرەتای جەنگەکەوە کارمان بۆ ئەوە کردووە، ئەو جەنگە بڵاونەبێتەوە و پەل نەکێشێت بۆ وڵاتانی دیکە".

ماتیو میللەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "ئەمەریکا و فەڕەنسا پلانێکیان داڕشتووە، دەیانەوێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی هێزە نیشتمانییەکانی لوبنان، ئەو وڵاتە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دووربخەنەوە".

دوێنی چوارشەممە (14/2/2024) سوپاى ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەربازێکیان لە لوبنانەوە بە موشەک کوژراوە، لە کاتێکدا میدیا فەرمییەکانی لوبنان بڵاویانکردەوە سێ هاووڵاتی سڤیل، چەکدارێکی حیزبوڵڵا لە زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیلدا کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین